AM:09:42:26/03/2025
980 جار خوێندراوەتەوە
ماوەی هەفتەیەکە ئاگرێکی گەورە لە کۆریای باشوور کەوتووەتەوە و وەزارەتی تەندروستی وڵاتەکەش ڕایگەیاند، بەهۆی ئاگرەکەوە ١٨ کەس گیانیان لەدەست داوە و دەشڵێت، زیاتر لە ٢٧ هەزار کەس ماڵەکانیان بەجێهێشتووە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٦ـی ئازارـی ٢٠٢٥، میدیاکانی کۆریای باشور رایانگەیاند، ماوەی هەفتەیەکە ئاگر لە چەند ناوچەیەکی باشووری رۆژهەڵاتی کۆریای باشوور کەوتووەتەوە و بەهۆیەوەتائێستا زیاتر لە ١٥ هەزار هێکتار دارستان و پاوان سوتاون، سەدان تیمیش لە هەوڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەدان.
وەزارەتی تەندروستی وڵاتەکەش ئاماژەی بەوەشکرد،
تا ئێستا بەهۆی ئاگرکەوتنەوەکەوە ١٨ کەس گیانیان لەدەستداوە، پۆلیسی کۆریای
باشوریش دەڵێت، ئەو کەسانەی گیانیان لەدەسداوە تەمەنیان لەسەروو ٦٠ بۆ ٧٠ ساڵەوەیە.
ئەوەشی خراوەتەروو، ئاگرەکە بەهۆی بای
بەهێزەوە زیاتر تەشەنەی سەندووە و زیاتر لە ٢٧ هەزار کەس مالەکانیان بەجێهێشتووە.