AM:09:00:26/03/2025
888 جار خوێندراوەتەوە
ئاژانسی رۆیتەرز رایاگەیاند، لە هێرشەکانی شەوی رابردووی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە ٢٣ کەس کوژران لەکاتێکدا سوپای ئیسرائیل فەرمانەکانی چۆڵکردنی بۆ دەیان هەزار دانیشتووی سەرانسەری ئەو ناوچەیە فراوانتر کردووە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٦ـی ئازارـی ٢٠٢٥، ئاژانسی رۆیتەرز رایاگەیاند، لە هێرشەکانی شەوی رابردووی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە ٢٣ کەس کوژران.
ئەوەش لەکاتێکدایە، سوپای
ئیسرائیل هەفتەیەک لەمەوبەر هەڵمەتەکانی دژی حەماس لە غەززە دەستپێکردەوە و ئاگربەستی
دوو مانگەی شکاند و بەرپرسانی تەندروستی فەلەستین دەڵێن، لەو کاتەوە تا ئێستا نزیکەی
٧٠٠ کەس کوژراون کە زۆربەیان ژن و منداڵن.