PM:09:22:25/03/2025
848 جار خوێندراوەتەوە
دوای کۆتایی هاتنی کۆبوونەوەی شاندی ئەمریکا لەگەڵ روسیا و ئۆکرانیا کۆشکی سپی رایگەیاند، لەگەڵ هەردوو لایەنی رووسی و ئۆکرانی گەیشتوونەتە رێککەوتن لەسەر ئەوەی، کەشتی هیچ یەک لەو وڵاتانە لە دەریای رەش یەکتر نەکەنە ئامانج.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٥ـی ئازارـی ٢٠٢٥، کۆشکی سپی لە بەیاننامەیەکدا باسی لەوەشکردووە، لە کۆبوونەوەکانی رۆژی دووشەممە و سێشەممە لەگەڵ شاندەکانی رووسیا و ئۆکرانیا گفتوگۆکراوە بۆ کارکردنی بەردەوام تا گەشتن بە ئاشتی هەمیشەیی و کۆتایی هێنان بە شەڕ.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەمەریکا بڕیاریداوە هاوکاریی رووسیا بکات
بەرهەمە کشتوکاڵییەکانی بەگەیەنێتە بازاڕەکانی جیهان.
لای خۆیانەوە کۆشکی کرملن رایگەیاند، گفتوگۆکانیان لەگەڵ ئەمریکا
بەسوود بووە و داواشیان کردووە بۆ کۆبوونەوەکانی داهاتوو نەتەوەیەکگرتووەکان و
وڵاتانی دیکەش بەشدار بن.
هاوکات، روستەم ئومێرۆڤ،
وەزیری بەرگری ئۆکرانیا کە سەرۆکی شاندی ئۆکرانیاش بۆ لە ریاز باسی لەوەکرد،رێککەوتن
کراوە کە روسیا و ئۆکرانیا رێککەوتنی سەرۆکەکانیان جێبەجی بکەن بەوەی هیچ
لایەنێکیان ژێرخانی وزەی یەکتر بە ئامانج نەگرن.