نرخی زێڕ لە بازاڕە جیهانییەکاندا لە بەرزیدایە و دووبارە گەیشتە ئاستێکی پێوانەیی، بەڵام بەراورد بە رۆژی رابردوو کەمێک دابەزی، کە هەر ئۆنسەیەک لەو کانزا زەردە بە سێ هەزار و ٢٠ دۆلار مامەڵەی پێوە کرا.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٥ـی ئازاری ٢٠٢٥، نرخی زێڕ بەراورد بە رۆژی رابردوو نزیکەی سێ دۆلار دابەزی و بەراورد بە دوو رۆژی رابردوو نرخەکەی لە جێگیریدا مابووەوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە، نرخی زێر لەچەند رۆژی رابردوودا گەیشتە ئاستێکی پێوانەیی
و بەرز بوونەوەیەکی بەرچاوی بۆ خۆیەوە بینی.
نرخی زێڕ لە بازارەکانی کوردستان بەم شێوەیەیە:
زێڕی عەیارە ١٨ بە ٥٣٥ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢١ بە ٦٢٤ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٦٥٤ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٧١٣ هەزار دینارە
نرخی ١ لیرەی عەیارە ٢١ بە ٦٢٤ هەزار دینارە