سەردێڕ:

نرخی نەوت زیادیکرد

AM:08:22:25/03/2025

884 جار خوێندراوەتەوە

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەراورد بە رۆژی رابردوو زیادیکرد، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٧٢ دۆلار و ٩٠ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.


ئەمڕۆ سێشەممە ٢٥ـی ئازارـی ٢٠٢٥، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساس بە ٦٩ دۆلار و ٨ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەراورد بە دوێنێ هاوشێوەی نەوتی خاوی برێنت بەرزبووەوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، ماوەیەک لەمەوبەر بەهۆی ئەگەری ئاگربەستی نێوان روسیا و ئۆکرانیا و گەڕانەوەی نەوتی روسیا بۆ بازاڕەکان، نرخی نەوت ئەم ماوەیە ناجێگیر بووە.

 













گەلەری