سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، هەر وڵاتێک نەوت یان گاز لە ڤەنزوێلا بکڕێت، دەبێت باجی ٪٢٦ بدات بە ئەمریکا.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٤ـی ئازارـی ٢٠٢٥، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، لە ٢ـی نیسانەوە باجی لاوەکی بەسەر ڤەنزوێلادا دەسەپێنێت.
ئەمەش لە کاتێکدایە، کە ئیدارەکەی فەرمانی دیپۆرتکردنەوەی
١٣٧ کۆچبەری ڤەنزوێلی دەرکرد کە پەیوەندییان بە باندی ترینیداد و تۆباگۆی ڤەنزوێلاوە
هەیە.
هاوکات، بەگوێرەی رۆژنامەی نیویۆرک تایمز، دەسەڵاتدارانی ڤەنزوێلا گەیشتنی فڕۆکەیەکیان راگەیاند،
کە ١٩٩ کۆچبەری تێدابوو کە لە ئەمریکاوە دیپۆرتکراونەتەوە بۆ کاراکاس.