سەردێڕ:

ئەکرەم ئیمامئۆغڵو بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا کاندید کرا

PM:03:01:24/03/2025

4472 جار خوێندراوەتەوە

جەهەپە بە فەرمی ئەکرەم ئیمامئۆغڵو بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا کاندید کرد.


ئەمڕۆ دووشەممە ٢٤ـی ئازارـی ٢٠٢٥، دەنیز یوجەل، وتەبێژی پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) رایگەیاند، پارتەکەیان بە فەرمی ئەکرەم ئیمامئۆغڵوی سەرۆکی گەورە شارەوانیی ئەستەنبوڵی بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا کاندید کرد.

ئەوەش دوای ئەوە دێت، رۆژی رابردوو هەڵبژاردنی ناوخۆیی جەهەپە بۆ دیاریکردنی کاندیدی پارتەکە بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی سەرۆکایەتیی تورکیا بەڕێوەچوو.

 













گەلەری