AM:09:44:24/03/2025
984 جار خوێندراوەتەوە
راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا رایگەیاند، لە هەفتەی رابردووەوە هێرشەکانیان بۆسەر حوسییەکانی یەمەن دەستی پێکردووە و بەهۆیەوە سەرکردەیەکیان کوژراوە، وتیشی "بەردەوام دەبین لە هێرشەکانمان".
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٤ـی ئازارـی ٢٠٢٥، مایک واڵتز، راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی ئەمریکا ئاماژەی بەوەشکرد، بە فەرمانی سەرۆکی ئەمریکا هێرشێکی بەرفراوانیان بۆ سەر گروپە چەکدارەکانی یەمەن دەستپێکردووە و بەردەوام دەبن لە هێرشەکانیان تاوەکو بە تەواوی لەناویان دەبەن.
باسی لەوەشکرد،
هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر بارەگاکان، ناوەندنی پەیوەندییەکانیان، کارگەکانی چەک و
هەندێک لە دامەزراوەکانی بەرهەمهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی حوسییەکان بووە و بە هۆیەوە
سەرکردەیەکی باڵای حوسییەکان کوژراوە.
هاوکات بەرپرسە
باڵاکەى ئەمریکا وتیشى، بەهۆی هێرشی حوسییەکان بۆسەر کەشتییەکانی ئەمریکا لە دەریای
سوور هاتووچۆى کەشتییەکانی وڵاتەکەى بە رێژەی ٧٥٪ لەو رێگا ئاوییەوە کەمیکردووە و رێگەی دیکە دەگرنەبەر.