هاوسەرۆکی دەم پارتی رایگەیاند، "لە توركیا باسی ئاشتی و گواستنەوەی دیموکراسی دەکرێت، بۆیە ئەوەی لە ئەستەنبوڵ دەگوزەرێت، زیان بەم رۆحی ئاشتییە دەگەیەنێت".
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٤ـی ئازارـی ٢٠٢٥، پارتی یەكسانی و دیموكراتی گەلان (دەم پارتی) بڵاویكردەوە، تونجەر باکرهان هاوسەرۆكی دەم پارتی و وەفدێكی پارتەكە، سەردانێکی هاودەنگییان بۆ گەورە شارەوانی ئەستەنبوڵ ئەنجامداوە، دوای دەستگیرکردنی ئەکرەم ئیمامئۆغڵو، سەرۆکی شارەوانی ئەستەنبوڵ.
دواتر تونجەر باکرهان، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی هاوبەشی لەگەڵ ئۆزگور
ئۆزێل، سەرۆكی پارتی گەلی كۆماری رایگەیاند، دەبێت ئەم وڵاتە لە کودەتای سیاسی و سەربازی
رزگاری بێت.
باكرهان وتیشی، ئەوان لە دەم پارتی، دژی دەستبەسەرداگرتنی ئیرادەی گەلن
بە رێگەی نایاسایی و لە هەر شوێنێک نادادپەروەری و بێ یاسایی هەبێت، ئەوان بە هاودەنگی
لەوێن.
هاوکات هەر لە كۆنگرە رۆژنامەوانیەكەدا، لەوەڵامی پرسیاری رۆژنامەنوسێك
لەبارەی قسەكانی سەرۆكی شارەوانی ئەنكەرە و سەركردەی پارتی گەلی كۆماری، كە هێرشی
كردە سەر نەورۆز و ئاڵای كوردستان، ئۆزگور ئۆزێل وتی، پەیامی حیزب لەسەر ئەم بابەتە
ئەو پەیامەیە کە لە دەمی سەرکردەی پارتەكەوە دەدرێت.