نرخی زێڕ لە بازاڕە جیهانییەکاندا لە بەرزیدایە و دووبارە گەیشتە ئاستێکی پێوانەیی، بەڵام بەراورد بە رۆژی رابردوو لە جێگیریدایە کە هەر ئۆنسەیەک لەو کانزا زەردە بە سێ هەزار و ٢٢ دۆلار مامەڵەی پێوە کرا.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٤ـی ئازاری ٢٠٢٥، نرخی زێڕ لە دوو رۆژی رابردوودا نزیکەی چەند دۆلارێک دابەزی و بەراورد بە دوێنێش نرخەکەی بە جێگیری ماوەتەوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە، نرخی زێر لەچەند رۆژی رابردوودا گەیشتە ئاستێکی پێوانەیی
و بەرز بوونەوەیەکی بەرچاوی بۆ خۆیەوە بینی.
نرخی زێڕ لە بازارەکانی کوردستان بەم شێوەیەیە:
زێڕی عەیارە ١٨ بە ٥٣٧ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢١ بە ٦٢٧ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٦٦٠ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٧١٦ هەزار دینارە
نرخی ١ لیرەی عەیارە ٢١ بە ٦٢٧ هەزار دینارە