PM:11:06:23/03/2025
1016 جار خوێندراوەتەوە
نوێنه‌ری باڵای یه‌كێتیی ئه‌وروپا بۆ كاروباری ده‌ره‌وه رایگەیاند، دەبێت شەڕ لە غەزە بوەستێنرێت و بارمتەکان ئازادبکرێن دەشڵێت، ئامادەن پاکێجی ئاوەدانکردنەوە لە كەرتی غەززە دابین بکەن.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٣ـی ئازارـی ٢٠٢٥، كایا كاڵاس، نوێنه‌ری باڵای یه‌كێتیی ئه‌وروپا بۆ كاروباری ده‌ره‌وه وتى، یه‌كێتی ئه‌وروپا دژی هێرشی ئیسرائیل و بە ئامانجگردنی هاوڵاتیانی مەدەنیە و ده‌بێت شەڕ بوه‌ستێت وتیشی، پێویسته حه‌ماسیش هه‌موو بارمته‌كان ئازاد بكات و هه‌ڵوێستی یه‌كێتی ئه‌وروپا سه‌باره‌ت به حه‌ماس ئه‌وه‌یه كه نابێت له غه‌ززه دەسەڵاتی هەبێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له‌كاتێكدا بۆردومان به‌رده‌وامه، قسه‌كردن له‌سه‌ر
ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی غه‌ززه ئه‌سته‌مه و یه‌كێتیەکە پابه‌نده به چاره‌سه‌ری دوو
ده‌وڵه‌تی، كه تاكه رێگایه بۆ گه‌یشتن به ئاشتییه‌كی به‌رده‌وام و دادپه‌روه‌رانه.
هاوکات، تەندروستی غەززە رایگەیاند، ژمارەی گیانلەدەستدان لە کەرتی غەززە لە
سەرەتای گرژییەکانی ٧ـی ئۆتۆبەری ٢٠٢٣ تا ئێستا گەیشتووەتە ٥٠ هەزار کەس.