سەردێڕ:

سەرۆک وەزیرانی کەنەدا: داواکارم کۆتایی مانگی داهاتوو هەڵبژاردنی پێشوەختە بکرێت

PM:10:23:23/03/2025

1112 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکوەزیرانی نوێی کەنەدا هەڵبژاردنی پیشوەختەی راگەیاند و دەڵێت، داوا لە پەرلەمانی وڵاتەکە دەکات ٢٨ـی مانگی داهاتوو هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٣ـی ئازارـی ٢٠٢٥، ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، لەگەڵ ئەوەی هەڵبژاردنی داهاتووی کەنەدا لە ٢٠ـی ئۆکتۆبەری ئەمساڵ ئەنجام دەدرێت، بەڵام مارک کارنی، سەرۆک وەزیرانی نوێی کەنەدا داوای هەڵبژاردنی پێشوەختەی کردووە لە پەرلەمانی وڵاتەکەی لە ٢٨ـی نیساندا و سەرۆک وەزیرانی کەنەدا دەشڵێت، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دەیەوێت بە فشارەکان دەستبەسەر کەنەدا بگرێت، بەڵام ئەوان رێگەی پێ نادەن.

ئەوەش لەکاتێکدایە، مارک کارنی کە نزیکەی ١٠ رۆژە شوێنی جەستن ترۆدۆ، سەرۆکوەزیرانی پێشووی کەنەدای گرتووەتەوە ئاماژەی بەوەکرد، هاوڵاتیانی کەنەدا رووبەڕووی گەورەترین قەیرانی ژیانیان دەبنەوە بەهۆی فشار و بڕیارەکانی ترەمپەوە و وتیشی، داوا لە هاوڵاتیانی کەنەدا دەکات  بە بەهێزی و یەکگرتووییەوە رووبەڕووی  فشارەکانی ئەمریکا ببنەوە.













گەلەری