PM:09:34:23/03/2025
976 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای دیالە لە پۆستەکەی دوورخرایەوە و نزار لهێبی بە سەرۆکی نوێی ئەنجومەنەکە دەستنیشانکرا.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٣ـی ئازارـی ٢٠٢٥، عومەر کروری، سەرۆکی ئەنجومەنی دیالە بەزۆرنەی دەنگ لە پۆستەکەی دوورخرایەوە و لەجێگەی ئەو "نزار لهێبی" کرا بە سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای دیالە.
هاوکات ئاماژە
بەوەشکراوە، هۆکاری دوورخستنەوەی سەرۆکی ئەنجومەنی دیالە دەگەڕێتەوە بۆ هەبوونی ناڕەزایەتی
بەردەوام لە کارەکانی و دواجار بە کۆی دەنگی ١١ ئەنجومەنی پارێزگاکە دوورخرایەوە.