AM:10:30:23/03/2025
8392 جار خوێندراوەتەوە
میدیاکنی تورکیا بڵاویانکردەوە، دادگاییکردنی ئەکرەم ئیمام ئۆغلو، لە دادگای چاغلایانی ئیستەنبوڵ کۆتایی هات و دادگا بڕیاری زیندانی کردنی بۆ دەکرد.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٣ـی ئازارـی ٢٠٢٥، میدیاکانی تورکیا رایانگەیاند، ئەکرەم ئیمام ئۆغلو، سەرۆکی شارەوانی ئیستەنبوڵ و چەند بەرپرسێکی دیکە بە تۆمەتی هاوکاریکردنی رێکخراوێکی تیرۆرستی چەکدار رەوانەی دادگە کران و دوای دادگایی کردنیان دادگا بڕیاریدا بە زیندانی کردنی بە بێ ئاشکراکردنی ماوەکەی.
باس لەوەشکراوە، ئیمام ئۆغلو لەگەڵ ٩٩ کەسی
دیکەدا دەستگیر کراوە و بەشێکیان لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.
ئیمام ئۆغلو لە ١٩ـی ئازاری ئەمساڵدا
دەستگیرکرا، خۆپیشاندانی ملیۆنی لە ئیستەنبوڵ بەهۆی دەستگیرکردنەکەیەوە دەستی پێکردووە
و ماوەی جوار رۆژە لەسەر یەک بەردەوامە.