سەردێڕ:

نرخی زێڕ کەمێک دابەزی

AM:09:33:23/03/2025

1156 جار خوێندراوەتەوە

نرخی زێڕ لە بازاڕە جیهانییەکاندا لە بەرزیدایە و دووبارە گەیشتە ئاستێکی پێوانەیی، بەڵام بەراورد بە دوێنێ دۆلارێک دابەزی کە هەر ئۆنسەیەک لەو کانزا زەردە بە سێ هەزار و ٢٢ دۆلار مامەڵەی پێوە کرا.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٣ـی ئازاری ٢٠٢٥، نرخی زێڕ دوێنێ نزیکەی سێ دۆلار دابەزی، ئەمڕۆس بەرامبەر بە دوێنێ دۆلارێک دابەزی.

ئەمەش لە کاتێکدایە، نرخی زێر لەچەند رۆژی رابردوودا گەیشتە ئاستێکی پێوانەیی و بەرز بوونەوەیەکی بەرچاوی بۆ خۆیەوە بینی.


نرخی زێڕ لە بازارەکانی کوردستان بەم شێوەیەیە:

زێڕی عەیارە ١٨ بە ٥٣٧ هەزار دینارە

زێڕی عەیارە ٢١ بە ٦٢٧ هەزار دینارە

زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٦٦٠ هەزار دینار

زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٧١٦ هەزار دینار

نرخی ١ لیرەی عەیارە ٢١ بە ٦٣١ هەزار دینارە


 













گەلەری