سەردێڕ:

ئاژانسی رۆیتەرز: لە ئەنجامی هێرشەکەی ئیسرائیل بۆسەر لوبنان هەشت کەس کوژران

AM:09:18:23/03/2025

844 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی بەرگری ئیسرائیل رایگەیاند، هێرشی کردووەتەسەر سەر حزبوڵای لوبنان و بەهۆیەوە هەشت کەس کوژران، حزبوڵاش باسی لەوەکرد، رەتی دەکەنەوە کە هێرشیان کردبێتە سەر ئیسرائیل.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٣ـی ئازارـی ٢٠٢٥، وەزارەتی بەرگری ئیسرائیل رایگەیاند، لە وەڵامی هێرشەکانی حزبوڵا بۆسەر ئیسرائیل، جارێکی دیکە بە چەند موشەکێک هێرشیان کردە سەرپێگەکانی حزبوڵا لە لوبنان.

لە بەرامبەریشدا ئاژانسی فەرمی هەواڵی لوبنانی بڵاویکردەوە، حزبوڵا رەتی کردوەتەوە هێرشی کردبێتە سەر ئیسرائیل و ئەوەیان خستووەتەڕوو، کە ئەوان هیچ پەیوەندییەکیان بە هێرشەکانی سەر ئیسرائیلەوە نییە.

هاوکات، ئاژانسی رۆیتەرزیش بڵاویکردەوە، بە هۆی هێرشەکەی ئیسرائیلەوە بۆسەر لوبنان هەشت کەس کوژراون و لە ناویاندا سەرکردەیەکی سەربازی باڵای حزبوڵای تێدابووە.













گەلەری