سەردێڕ:

رێبوار ئەوڕەحمان: حکومەتی کاربەڕێکەر گرفت بۆ هەناردەی نەوتی هەرێم دروستدەکات

PM:09:46:22/03/2025

1776 جار خوێندراوەتەوە

پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێ کە ئەندامی لیژنەی نەوت و غازیشە لە پەرلەمانی عێراق، ورد و درشتی کێشەی بەردەم هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم ئاشکرادەکات و دەڵێت، حکومەتی کاربەڕێکەر گرفت بۆ هەناردەی نەوت دروستدەکات.


ئەمڕۆ شەممە ٢٢ـی ئازاری ٢٠٢٥، رێبوار ئەوڕەحمان، پەرلەمانتاری نەوەی نەوێ لە پەرلەمانی عێراق باسی لەوەکرد، حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم کێشە بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت دروست دەکات و هەر رۆژەی بیانویەک دەگرێت.

ئاماژەی بەوەش کرد، حکومەتی کاربەرێکەر پێشتر داوای گەرەنتی پارەی نەوتەکەی دەکرد، ئیستا رێگە نادات کۆمپانیایەک خەمڵاندن بۆ تێچووی نەوتەکە بکات و بیانوو دەگرێت و هەموو ئەمانەش بۆ ئەوەیە بەردەوام بێت لە فرۆشتنی نەوتی قاچاخ.













گەلەری