PM:01:19:22/03/2025
5588 جار خوێندراوەتەوە
میدیا تورکیەکان هەواڵی دەستگیرکردنی ئەو کەسانەی راگەیاند، کە دوێنی شەو تەقەیان لە کونسوڵخانەی عێراق لە ئەستەنبوڵ کرد.
ئەمڕۆ شەممە ٢٢ـی ئازارـی ٢٠٢٥، میدیا تورکیەکان رایانگەیاند، تیمەکانی بەشی کۆنترۆڵکردنی تاوانە رێکخراوەکان دەستیانکردووە بە کارکردن لەسەر رووداوەکە و توانیویانە دوو تاوانبارەکە دەستگیربکەن، کە لەکاتی هەوڵدان بۆ هەڵهاتن تووشی رووداوێک بوون.
باسی
لەوەشکرد، تاوانباران کە سەر بە باندی داڵتۆنن، دەستبەسەرکراون و هەموو رێوشوێنێکی
پێویست لە دژیان گیراوەتەبەر.
ئەمەش
لەکاتێکدایە، دوێنێ شەو، دوو کەس بە ماتۆڕسکیلەوە و بە چەک هێرشیان کردەسەر کونسوڵخانەی
عێراق لە ئەستەنبوڵ و لە ئەنجامدا هەشت گولە بەر بینای کونسوڵخانەکە کەوت، بەبێ ئەوەی
هیچ کەسێک زیانی پێ بگات.