PM:12:49:22/03/2025 
        
      25192 جار خوێندراوەتەوە
  
                
                
             
 
       پۆلیسی کەنەدا رایگەیاند، کە تەرمی شیلان شەهبازیانی تەمەن ٢٦ ساڵ دۆزرایەوە دوای تێپەڕبوونی دوومانگ لە بێسەروشوێن بوونی.
                                        
                                        
        
        
                                        
             
           ئەمڕۆ شەممە ٢٢ـی ئازارـی ٢٠٢٥، پۆلیسی کەنەدا دۆزینەوەی تەرمی "شیلان شەهبازیان" کچە کوردەکەی کە زیاتر لە دوو مانگ لە ویلایەتی ئۆنتاریۆی کەنەدا دیارنەمابوو راگەیاند.
 
           
         
                             
   
 
        
                             
   
 
    
                                              
شیلان شەهبازیان دوو ساڵ بەر لە ئیستا لە ئێرانەوە چووبووە کەنەدا کە نزیکەی ساڵێک بوو لە کۆمپانیایەک کاریدەکرد، کەسوکارەکەی باسیان لەوەکردبوو کە بۆ ژیانێکی باشتر چووە
کەنەدا بەڵام بێسەروشوێن بوو و دواین جار رۆژی ١/١ـی ئەمساڵ بینرابوو کاتێک چووەوە ماڵەکەی خۆی.
		دوای گەران سۆراغکردن رۆژی رابردوو دۆزینەوەی تەرمەکەی لە لایەن پۆلیسی کەنەداوە راگەیەندرا.
		 
   
                                            
                                         
                                            
                                            
                      
       
                  
        
        
       
        
        
 
   
   
        
 
    
    
                 
 
 
          
                            
                             
                             
          
                            
                             
                             