سەردێڕ:

ئیدارەی ترەمپ مافی مانەوەی یاسایی ٥٣٠ هەزار پەنابەر لە ئەمریکا هەڵدەوەشێنێتەوە

AM:11:59:22/03/2025

1808 جار خوێندراوەتەوە

ئیدارەی ترەمپ مافی مانەوەی یاسایی زیاتر لە نیو ملیۆن پەنابەر هەڵدەوەشێنێتەوە و دەبێت لەماوەى مانگێکدا وڵاتەکە جێبهێڵن ئەمەش لە چوارچێوەی کارەکانی دیپۆرتکردنەوەی پەنابەرانایە.


ئەمڕۆ شەممە ٢٢ـی ئازارـی ٢٠٢٥، میدیا ئەمریکییەکان بڵاویانکردەوە، هەڵوەشانەوەی مافی یاسایی ئەو پەنابەرانە تەنها هاوڵاتیانی کوبا، هایتی، نیکاراگواو ڤەنزوێلا دەگرێتەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، بڕیارەکە لە ٢٤ـی مانگی نیسانەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، ئەمەش لە کاتێکدایە، سەڕەرای ئەوەی ئەو پەنابەرانە مافی مانەوەی یاسایی کاتیان لە ئەمریکادا هەبووە بەڵام لە ئێستادا دەبێت ئەمریکا بەجێبهێڵن.













گەلەری