چا و قاوە بەناوبانگترین خواردنەوەکانن لە سەرانسەری جیهاندا، کافاین یەکێکە لە پێکهاتە سەرەکییەکانی هەردوو جۆری چا و قاوە بە تێکڕا، چا کەمتر کافاینی تێدایە لە چاو قاوەدا، وە لە نێوان جۆرە جیاوازەکانی چادا، چای رەش زیاتر کافاینی تێدایە لە چاو چای سەوز.
توێژینەوەیەکی نوێ لە زانکۆی پزیشکی ئەنهوی لە چین دەرخستووە کە منداڵی ئەو دایکانە کە بە بەردەوامی چا دەخۆنەوە بە درێژایی دووگیانی توانای زیرەکی و جوڵەی وردیان زیاترە.
بە پێی توێژینەوەکان دەرکەوتووە لە سێ مانگی سێیەمدا پەیوەندییەکی بەرچاوی
لەگەڵ ئەرکە مەعریفییە بەرزەکان و توانای جوڵەیی گشتی لە کۆرپەدا نیشان دا و هەروەها
دەریخستووە کە ئەو منداڵانەی لەدایک دەبن لەو دایکانەدا کە بەدرێژایی دووگیانی چایان
خواردووەتەوە، بەرزترین ئاستی مەعریفی و جوڵەی ورد و جوڵەی گشتییان هەبووە بە بەراورد
بەوانەی کە دایکیان تەنها لە سێ مانگیدا چایان خواردووەتەوە.
ئەم نەبوونی پەیوەندییە سەرەڕای ئەوەی کە قاوە بە شێوەیەکی گشتی کافاینی زیاتری
تێدایە بەراورد بە چا.
هاوکات دوایین بەڵگەکان ئەوە پیشان دەدەن کە ژنانی دووگیان پێویستە خواردنەوەی
قاوە سنوردار بکەن بۆ ئەوەی دڵنیابن لەوەی کە خواردنی کافاینی رۆژانە لە ٢٠٠ میلیگرام
لە رۆژێکدا زیاتر نەبێت، ئەمەش لەگەڵ پێشنیارەکانی دەسەڵاتی سەلامەتی خۆراکی ئەوروپی
(EFSA) و دەزگاکانی دیکەی رێکخستنی یەکدەگرێتەوە.