ئەمریکا بەنهێنی تاقیکردنەوەی فڕۆکەی جەنگی نەوەی شەشەمی خۆی دەکات، وە پێشکەوتووترین فڕۆکەی جەنگی لە جیهاندا پەردەی لەسەر لادرا.
ئەمڕۆ شەممە ٢٢ـی ئازارـی ٢٠٢٥، لە بابەتێکی رۆیتەرزدا دەڵێت، رۆژی رابردوو ترەمپ لە کۆشکی سپییەوە قسەی کرد و فڕۆکەکەی بە "پێشکەوتووترین و بەهێزترین و کوشندەترین فڕۆکەی جەنگی تا ئێستا دروستکراو" وەسفکرد، ئەمەش ئاماژەیە بۆ بڕگەیەکی گرنگ لە پرۆگرامی نەوەی داهاتووی پنتاگۆن بۆ باڵادەستی ئاسمانی جیهانی.
هەروەها ئەم راگەیاندنە
لە میانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا کە بەرپرسانی سەربازی و سەرکردەکانی پیشەسازی
ئامادەبوون، پشتڕاستی کردەوە کە وەشانێکی تاقیکاریی فڕۆکەی ئێف ٤٧ نزیکەی پێنج ساڵە
بە نهێنی دەفڕێت، لەگەڵ پلانی ئەوەی کە فڕۆکەکە تا کۆتایی ئەم دەیە بخاتە خزمەتگوزاری
تەواوی کارکردنی سەربازییەوە.
هاوکات، ئەم بڕیارە
هەنگاوێکی بەرچاوە لە هەوڵەکانی سوپای ئەمریکا بۆ پاراستنی باڵادەستی لە ئاسمانەکاندا
لە نێوان پەرەسەندنی کێبڕکێی وڵاتانی وەک چین و روسیا، کە بەرنامە پێشکەوتووەکانی
فڕۆکەوانی جەنگی خۆیان نیگەرانی ستراتیژییەکانی بەرگری لێکەوتووەتەوە.
ئەوەش
لەکاتێکدایە، کۆمپانیای بۆینگ کە بارەگا سەرەکییەکەی لە شاری ئارلینگتۆن لە ویلایەتی
ڤێرجینیایە، وەک براوەی گرێبەستەکە دەرکەوت بەسەر رکابەرەکانی وەک لۆکهید مارتن کە
دروستکەری هەردوو فڕۆکەی ئێف-٢٢ و ئێف-٣٥ لایتنینگII بوو.