سەردێڕ:

نوێترین هەڵوێستی ئەوروپا لەسەر غەززە

AM:09:28:22/03/2025

1296 جار خوێندراوەتەوە

وەزیرانی دەرەوەی بەریتانیا و فەڕەنسا و ئەڵمانیا داوای گەڕانەوەی ئاگربەست لە غەززە دەکەن، سوپای ئیسرائیلیش هێرشه‌كانی بۆ ناوچە گەمارۆ دراوەکانی فەڵەستین دەستپێکردەوە.


ئەمڕۆ شەممە ٢٢ـی ئازارـی ٢٠٢٥، لە سێ شەممەى رابردووەوە ئیسرائیل هێرشێکی نوێی بۆ سەر کەرتی غه‌ززه‌ ئه‌نجامدا و شەڕ دەستیپێکرده‌وه‌ و کۆتایی بە ئارامیی رێژەیی لە دوای ئاگربەستەکەی ١٩ـی مانگی یه‌كی ئه‌مساڵ هێنا.

لەو بارەیەوە وەزیرانی دەرەوەی بەریتانیا و فەڕەنسا و ئەڵمانیا لە راگەیەندراوێکی هاوبەشدا داوایان لە هەموو لایەنەکان كرد دووبارە بەشداری دانوستانەکان بکەنەوە بۆ دڵنیابوون لە جێبەجێکردنی ئاگربەستەکە بە تەواوی و بکرێتە هەمیشەیی.

هەروەها وەزیرەکان ئاماژەیان بەوەشکردووە، حەماس دەبێت دەیان بارمتە ئازاد بکات کە لە کەرتی غەزە ماونەتەوە و "نابێت چیتر حوکمڕانی غەززە بکات و نەبێتە هەڕەشە بۆ سەر ئیسرائیل".

هاوکات رایانگەیاندووە، ئیسرائیل دەبێت "بە تەواوی رێز لە یاسا نێودەوڵەتییەکان بگرێت" و رێگە بدات یارمەتییەکان بچنە ناو کەرتی غەززەوە.

ئەو بانگەوازە هاوبەشە دوای ئەوە هات کە ئیسرائیل کاتز، وەزیری بەرگری ئیسرائیل دوێنێ هەڕەشەی لکاندنی بەشێک لە کەرتی غەززەی کرد ئەگەر حەماس ئەو بارمتە ئیسرائیلییە ئازاد نەکات کە ماونەتەوە.













گەلەری