سەردێڕ:

نرخی زێڕ لە بەرزیدایە

AM:08:57:22/03/2025

1356 جار خوێندراوەتەوە

نرخی زێڕ لە بازاڕە جیهانییەکاندا لە بەرزیدایە و دووبارە گەیشتە ئاستێکی پێوانەیی، بەڵام بەراورد بە دوێنێ سێ دۆلار دابەزی کە هەر ئۆنسەیەک لەو کانزا زەردە بە سێ هەزار و ٢٣ دۆلار مامەڵەی پێوە کرا.


ئەمڕۆ شەممە ٢٢ـی ئازاری ٢٠٢٥، هەرچەندە لە هەفتەی رابردوودا نرخی زێڕ دابەزی، بەڵام بەهۆی زیادبوونی ئاڵۆزییە جینۆسیاسییەکانی جیهان و بەتایبەت جەنگی ئابوری و باج لەنێوان ئەمریکا و چین و بەشێک لە وڵاتانی دراوسێی و ئەوروپا، نرخی زێڕ بەردەوام روو لە بەرزبوونەوەیە.

هاوکات، هۆکارێکی دیکەی بەرزبوونەوەی نرخی زێڕیش، دابەزینی بەهای دۆلارە بەرامبەر بە دراوەکانی دیکە لە جیهاندا

 

نرخی زێڕ لە بازارەکانی کوردستان بەم شێوەیەیە:

زێڕی عەیارە ١٨ بە ٥٤١ هەزار دینارە

زێڕی عەیارە ٢١ بە ٦٣١ هەزار دینارە

زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٦٦٠ هەزار دینار

زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٧٢١ هەزار دینار

نرخی ١ لیرەی عەیارە ٢١ بە ٦٣١ هەزار دینارە













گەلەری