سەردێڕ:

نرخی نەوت دابەزی

AM:08:46:22/03/2025

644 جار خوێندراوەتەوە

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەراورد بە دوێنێ زیادیکرد، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٧٢ دۆلار و ١٦ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی نزیکەی دوو دۆلار بەرزبووەوە.


ئەمڕۆ شەممە ٢٢ـی ئازارـی ٢٠٢٥، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساس بە ٦٨ دۆلار و ٢٨ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەراورد بە دوێنێ هاوشێوەی نەوتی برێنت نرخەکەی بەرزبووەوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، ماوەیەک لەمەوبەر بەهۆی ئەگەری ئاگربەستی نێوان روسیا و ئۆکرانیا و گەڕانەوەی نەوتی روسیا بۆ بازاڕەکان، نرخی نەوت ئەم ماوەیە بە شێوەیەکی بەرچاو رووی لە دابەزین کردووە.













گەلەری