میدیا جیهانییەکان بڵاویان کردەوە، دوای شەڕ و پێکدادانێکی زۆر لەنێوان سوپای سودان و هێزەکانی پشتیوانیی خێرا، سوپا توانیویەتی دەست بەسەر کۆشکی سەرۆکایەتیی وڵاتەکە لە خەرتومی پایتەخت بگرێتەوە.
ئەمڕۆ هەینی ٢١ـی ئازارـی ٢٠٢٥، لە چەند رۆژی رابردووەوە، شەڕ و رووبەڕووبوونەوە لەنێوان سوپای سودان و هێزەکانی پشتیوانیی خێرا لەناو خەرتوومی پایتەختی وڵاتەکە بەردەوامە.
هاوکات، سوپای سودان لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، توانیویانە کۆشکی
سەرۆکایەتیی کۆنترۆڵ بکەنەوە و هێزی زیاتریشیان رەوانەی ناوچەکانی خەرتوومی پایتەخت
کردووە تا بەتەواوی کۆنترۆڵی بکەن.
ئەوەش خراوەتەڕوو، لەرێگەی بۆردوومانکردنی ناوچەکانی باشوری خەرتوومەوە، رێگرییان
لە گەیشتنی هاوکاریی بە هێزەکانی پشتیوانیی خێرا کردووە.
ئەمەش لە کاتێکدایە، زیاتر لە دوو ساڵە جەنگی ناوخۆی سودان بەردەوامیی هەیە،
بە گوێرەی ئامارێکی نەتەوە یەکگرتووەکانیش، دەیان هەزار کەس کوژراون و و زیاتر لە ١٢
ملیۆن سودانیش بەهۆی جەنگەکەوە ئاوارە بوون.