سەردێڕ:

جارێکی دیکە ئەمریکا هێرشی کردەوە سەر گروپە چەکدارەکانی یەمەن

AM:11:07:21/03/2025

1380 جار خوێندراوەتەوە

جارێکی دیکە ئەمریکا زنجیرەیەک هێرشی ئاسمانی کردە سەر حوسییەکانی یەمەن، ئەمەش دوای هێرشە موشەکییەکانی ئەو گروپە بۆسەر کەشتییەکانی ئەمریکا و خاکی ئیسرائیلیش.


ئەمڕۆ هەینی ٢١ـی ئازارـی ٢٠٢٥، هاوکات، حوسییەکان لە بەیاننامەیەکدا بڵاویانکردەوە، هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمریکا بۆ سەر ناوچەی تەحتیا لە باشوری پارێزگای حودەیدە وڵاتەکە بووە.

دەشڵێن، هێرشەکانی ئەمریکا لە وەڵامی ئەو دوو هێرشە موشەکیەیان بووە کە کردوویانەتە سەر فرۆکەخانەی بن گوریۆن.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لە سەرەتای ئەمساڵ و دوای ئەنجامدانی ئاگربەستی غەززە، حوسییەکانی یەمەن هێرشەکانیان بۆسەر ئیسرائیل و کەشتییە بازرگانیی و سەربازییەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان لە دەریای سور راگرت، بەڵام دوای ئەوەی ١٨ـی ئەم مانگە ئاگربەستی غەززە کۆتایی هات، دەستیان کردووەتەوە بە ئەنجامدانی هێرشەکانیان.

 













گەلەری