سەردێڕ:

میدیاکانی روسیا: شەوی رابردوو ئۆکرانیا هێرشی کردە سەر بۆری غازی سودژا و تەقاندیەوە

AM:10:37:21/03/2025

1764 جار خوێندراوەتەوە

میدیاکانی روسیا بڵاویان کردەوە، شەوی رابردوو ئۆکرانیا هێرشی کردووەتە سەر بۆری غازی سودژا لە رۆژئاوای روسیا و بۆریەکەی تەقاندووەتەوە.


ئەمڕۆ هەینی ٢١ـی ئازارـی ٢٠٢٥، میدیاکانی روسیا ئاماژەیان بەوەش کردووە، هێزەکانی ئۆکرانیا لە رێگەی درۆنەوە هێرشەکایان ئەنجام داوە و زیانێکی زۆریان بە بۆریی غازی سودژا لە ناوچەی کورسکی روسیا گەیاندووە.

هاوکات، بۆری غازی سودژا، تا سەرەتای ئەمساڵ بەکاردەهات بۆ هەناردەکردنی غازی روسیا بۆ وڵاتانی ئەوروپا لە خاکی ئۆکرانیاوە، بەڵام دواتر ئۆکرانیا ئامادە نەبوو گرێبەستی هەناردەکردنی غازەکە لە رێگەی خاکەکەیەوە نوێ بکاتەوە و بەوهۆیەوە هەناردەی غاز لە رێگەی ئەو بۆرییەوە راگیرا.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لە چەند رۆژی رابردوودا و لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی نێوان دۆناڵد ترەمپ و ڤلادمێر پوتن، سەرۆکی روسیا رەزامەندیی نیشان دا بۆ ماوەی ٣٠ رۆژ هێرش نەکاتە سەر دامەزراوەکانی وزەی ئۆکرانیا.













گەلەری