AM:09:49:21/03/2025
7672 جار خوێندراوەتەوە
فرۆکەخانەی هیسرۆی بەڕیتانیا بەهۆی ئاگرێکەوتنەوەیەکەوە لە وێستەگەیەکی کارەبای نزیک فرۆکەخانەکە سەرجەم گەشتە جیهانییەکانی دوادەخات.
ئەمڕۆ هەینی ٢١ـی ئازارـی ٢٠٢٥، تیمی ئاگرکوژێنەوەی لەندەن رایگەیاندووە، نزیکەی ٧٠ ئاگرکوژێنەوە خەریکی رووبەڕووبوونەوەی ئاگرەکەن کە لە وێستگەیەکی کارەبای نزیک فڕۆکەخانەکە کەوتووەتەوە.
هاوکات، ئاگرەکەی وێستگەیەکی شاری هایس بووەتە هۆی پچڕانی کارەبای چواردەوری وێستەگەکە و زیاتر لە ١٦ هەزار و ٣٠٠ ماڵ بێ کارەبا بووە
و نزیکەی ١٥٠ کەسیش شوێنی مانەوەیان چۆڵ کردووە کە لە نزیک وێستگەکەیە.
ئەوەش لەکاتێکدایە، فڕۆکەخانەی
هیسرۆی لەندەن لە ریزبەندی پێنجەم فڕۆکەخانە دادەنرێت لە جیهاندا لە رووی قەرەباڵغییەوە بەڵام بەهۆی ئاگرەکەوە سەرجەم گەشتەکانیان دواخست.