جارێکی دیکە نرخی زێڕ لە بازاڕە جیهانییەکاندا بەرز بووەوە و گەیشتە ئاستێکی پێوانەیی، بەڵام بەراورد بە دوێنێ ٨ دۆلار دابەزی کە هەر ئۆنسەیەک لەو کانزا زەردە بە سێ هەزار و ٢٦ دۆلار مامەڵەی پێوە کرا.
ئەمڕۆ هەینی ٢١ـی ئازاری ٢٠٢٥، هەرچەندە لە هەفتەی رابردوودا نرخی زێڕ دابەزی، بەڵام بەهۆی زیادبوونی ئاڵۆزییە جینۆسیاسییەکانی جیهان و بەتایبەت جەنگی ئابوری و باج لەنێوان ئەمریکا و چین و بەشێک لە وڵاتانی دراوسێی و ئەوروپا، نرخی زێڕ بەردەوام روو لە بەرزبوونەوەیە.
هاوکات، هۆکارێکی
دیکەی بەرزبوونەوەی نرخی زێڕیش، دابەزینی بەهای دۆلارە بەرامبەر بە دراوەکانی دیکە
لە جیهاندا
نرخی زێڕ لە
بازارەکانی کوردستان بەم شێوەیەیە:
زێڕی عەیارە ١٨
بە ٥٤٢ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢١
بە ٦٣٢ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢٢
بە ٦٦١ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢٤
بە ٧٢١ هەزار دینارە
نرخی ١ لیرەی عەیارە
٢١ بە ٦٣٢ هەزار دینارە