سەردێڕ:

نرخی نەوت بەردەوامە لە بەرزبوونەوە

AM:08:31:21/03/2025

744 جار خوێندراوەتەوە

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەراورد بە دوێنێ زیادیکرد، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٧٢ دۆلار و ١٤ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی نزیکەی دۆلارێک بەرزبووەوە.


ئەمڕۆ هەینی٢١ـی ئازارـی ٢٠٢٥، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساس بە ٦٨ دۆلار و ٢٥ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەراورد بە دوێنێ هاوشێوەی نەوتی برێنت نرخەکەی بەرزبووەوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، ماوەیەک لەمەوبەر بەهۆی ئەگەری ئاگربەستی نێوان روسیا و ئۆکرانیا و گەڕانەوەی نەوتی روسیا بۆ بازاڕەکان، نرخی نەوت ئەم ماوەیە بە شێوەیەکی بەرچاو رووی لە دابەزین کردووە.













گەلەری