جارێکی دیکە نرخی زێڕ لە بازاڕە جیهانییەکاندا بەرز بووەوە و گەیشتە ئاستێکی پێوانەیی، بەڵام بەراورد بە دوێنێ ٣ دۆلار دابەزی کە هەر ئۆنسەیەک لەو کانزا زەردە بە سێ هەزار و ٣٤ دۆلار مامەڵەی پێوە کرا.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠ـی ئازاری ٢٠٢٥، هەرچەندە لە هەفتەی رابردوودا نرخی زێڕ دابەزی، بەڵام بەهۆی زیادبوونی ئاڵۆزییە جینۆسیاسییەکانی جیهان و بەتایبەت جەنگی ئابوری و باج لەنێوان ئەمریکا و چین و بەشێک لە وڵاتانی دراوسێی و ئەوروپا، نرخی زێڕ بەردەوام روو لە بەرزبوونەوەیە.
هەروەها، هۆکارێکی دیکەی بەرزبوونەوەی نرخی زێڕیش، دابەزینی بەهای دۆلارە
بەرامبەر بە دراوەکانی دیکە لە جیهاندا.
هاوکات، هەفتەی رابردوو بە کەمتر لە دوو هەزار و ٩٠٠ دۆلار مامەڵەی پێوە
دەکرا، بەڵام لەماوەی هەفتەیەکدا، نرخی ئۆنسەیەکی ئەو کانزا زەردە زیاتر لە ١٠٠ دۆلار
بەرز بووەوە و ئەمڕۆش گەیشتە سێ هەزار و ٣٧ دۆلار.
نرخی زێڕ لە بازارەکانی کوردستان بەم شێوەیەیە:
زێڕی عەیارە ١٨ بە ٥٤٣ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢١ بە ٦٣٤ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٦٦٣ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٧٢٤ هەزار دینارە
نرخی ١ لیرەی عەیارە ٢١ بە ٦٣٤ هەزار دینارە