سەردێڕ:

خۆپیشاندان لە تورکیا دژی دەستگیرکردنی ئیمامئۆغلو دەستی پێکردووە

AM:10:02:20/03/2025

9104 جار خوێندراوەتەوە

لە تورکیا خۆپیشاندانی ملیۆنی دژی دەستگیرکردنی ئەکرەم ئیمامئۆغلو سەرۆکی شارەوانی ئیستەنبوڵ دەستی پێکردووە و دەمپارتیش رایگەیاند، دەستگیرکردنەکە نایاساییە و بە دژی دیموکراسی دادەنرێت و وەزیری دادی تورکیاش باسی لەوەکرد، دەستگیرکردنی ئیمامئۆغلو پەیوەندی بە ئەردۆغانەوە نییە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠ـی ئازارـی ٢٠٢٥، دەمپارتی ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەوەی دەگوزەرێت هێرشێکە بە ئامانجی شکاندنی هیوای خەڵکی تورکیا بۆ ئاشتی و دیموکراسی. وتیشی، ئەوە قبوڵناکەن و داوایان لە حکومەتی تورکیا کردووە ئەو کەسانەی دەستگیرکراون بە تایبەتی ئیمامئۆغلۆ دەستبەجێ ئازادبکرێن.

هاوکات یەڵماز تونچ وەزیری دادی تورکیا باسی لەوەکرد، دەستگیرکردنی ئیمامئۆغلو پەیوەندی بە ئەردۆغانەوە نییە و لە چوارچێوەی ئەو لێکۆڵینەوانەی لەلایەن سەرۆکایەتیی داواکاری گشتیی ئیستەنبووڵ کراون دەرکەوتووە کە ئەو لەسەر دۆسییەی گەندەڵی دەستگیرکراوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، رۆژی چوارشەممە بە بڕیاری دەسەڵاتی دادوەری تورکیا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ئیمامئۆغڵو و راوێژکاری راگەیاندنەکەی دەرکرا بە مەبەستی گەندەڵی.

 













گەلەری