سەردێڕ:

نرخی نەوت بەرزبووەوە

AM:09:13:20/03/2025

852 جار خوێندراوەتەوە

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەراورد بە دوێنێ زیادیکرد، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٧١ دۆلار و ١٤ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی نزیکەی ٨٣ سەنت بەرزبووەوە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠ـی ئازارـی ٢٠٢٥، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساس بە ٦٧ دۆلار و ٤٧ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەراورد بە دوێنێ هاوشێوەی نەوتی برێنت نرخەکەی بەرزبووەوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، ماوەیەک لەمەوبەر بەهۆی ئەگەری ئاگربەستی نێوان روسیا و ئۆکرانیا و گەڕانەوەی نەوتی روسیا بۆ بازاڕەکان، نرخی نەوت ئەم ماوەیە بە شێوەیەکی بەرچاو رووی لە دابەزین کردووە.













گەلەری