AM:09:14:19/03/2025 
        
      5180 جار خوێندراوەتەوە
  
                
                
             
 
       نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمەریکا رایگەیاند، گفتوگۆکانی ئاگربەستی ئۆکرانیا و روسیا، رۆژی یەکشەممەی داهاتوو لە جددەی سعوودیە دەستپێدەکاتەوە.
                                        
                                        
        
        
                                        
             
           ئەمڕۆ چوارشەممە ١٩ـی ئازارـی ٢٠٢٥، ستیڤ ویتکۆڤ، نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا رایگەیاند، گفتوگۆکانی ئاگربەستی ئۆکرانیا و روسیا، لە جددەی سعودیە دەستپێدەکاتەوە.
 
           
         
                             
   
 
        
                             
   
 
    
                                              
ئەوەشی خستەڕوو، تیمێکمان هەیە بە سەرۆکایەتی مایک
والتز، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی و مارکۆ رۆبیۆ وەزیری دەرەوەی
ئەمریکا دەچنە سعوودیە، و پێموایە دەزانن
کە دەبێت وردەکارییەکان دیاری بکەن.
ئەمەش لە کاتێکدایە، دوێنی، ١٨ـی ئازاری ٢٠٢٥،
دۆناڵد ترەمپ و ڤلادیمێر پۆتین، لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنیدا ٢ کاتژمێر و نیو قسەیان
کرد و تێیدا باسی چەندین دۆسیەی جیاواز و ستراتیژیان کرد.
   
                                            
                                         
                                            
                                            
                      
       
                  
        
        
       
        
        
 
   
   
        
 
    
    
                 
 
 
          
                            
                             
                             
          
                            
                             
                             