جارێکی دیکە نرخی زێڕ لە بازاڕە جیهانییەکاندا بەرز بووەوە و گەیشتە ئاستێکی پێوانەیی و هەر ئۆنسەیەک لەو کانزا زەردە بە سێ هەزار و ٣٧ دۆلار مامەڵەی پێوە کرا.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٩ـی ئازاری ٢٠٢٥، هەرچەندە لە هەفتەی رابردوودا نرخی زێڕ دابەزی، بەڵام بەهۆی زیادبوونی ئاڵۆزییە جینۆسیاسییەکانی جیهان و بەتایبەت جەنگی ئابوری و باج لەنێوان ئەمریکا و چین و بەشێک لە وڵاتانی دراوسێی و ئەوروپا، نرخی زێڕ بەردەوام روو لە بەرزبوونەوەیە.
هاوکات،
هۆکارێکی دیکەی بەرزبوونەوەی نرخی زێڕیش، دابەزینی بەهای دۆلارە بەرامبەر بە
دراوەکانی دیکە لە جیهاندا.
هاوکات،
هەفتەی رابردوو بە کەمتر لە دوو هەزار و ٩٠٠ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرا، بەڵام
لەماوەی هەفتەیەکدا، نرخی ئۆنسەیەکی ئەو کانزا زەردە زیاتر لە ١٠٠ دۆلار بەرز
بووەوە و ئەمڕۆش گەیشتە سێ هەزار و ٣٧ دۆلار.
نرخی
زێڕ لە بازارەکانی کوردستان بەم شێوەیەیە:
زێڕی
عەیارە ١٨ بە ٥٤٤ هەزار دینارە
زێڕی
عەیارە ٢١ بە ٦٣٤ هەزار دینارە
زێڕی
عەیارە ٢٢ بە ٦٦٥ هەزار دینارە
زێڕی
عەیارە ٢٤ بە ٧٢٥ هەزار دینارە
نرخی ١
لیرەی عەیارە ٢١ بە ٦٣٤ هەزار دینارە