AM:07:56:19/03/2025
676 جار خوێندراوەتەوە
نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەراورد بە دوێنێ نزمبووەوە، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٧٠ دۆلار و ٣١ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی نزیکەی ٦ سەنت نزمبووەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٩ـی ئازارـی ٢٠٢٥، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساس بە ٦٦ دۆلار و ٦٤ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەراورد بە دوێنێ هاوشێوەی نەوتی برێنت نرخەکەی نزیکەی ٣ سەنت نزمبووەوە.
ئەمەش
لەکاتێکدایە، ماوەیەک لەمەوبەر بەهۆی ئەگەری ئاگربەستی نێوان روسیا و ئۆکرانیا و
گەڕانەوەی نەوتی روسیا بۆ بازاڕەکان، نرخی نەوت بە شێوەیەکی بەرچاو رووی لە
دابەزین کردووە.