سەردێڕ:

زیلینسکی: مەرجەکانی پوتین بۆ ئاگربەست بە ئامانجی لاوازکردنی ئۆکرانیایە

PM:11:29:18/03/2025

1952 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی ئۆکرانیا پشتیوانی خۆی بۆ ئاگربەستی ٣٠ رۆژە لەگەڵ روسیا راگەیاند.


ئەمڕۆ سێشەممە ١٨ـی ئازارـی ٢٠٢٥، ڤلۆدمێر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا رایگەیاند، ئێمە پشتگیری لەم جۆرە پێشنیارانە دەکەین، بەڵام گرنگە وردەکارییەکان بزانین و لە راستیدا چی پێشنیار کراوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، پێموایە دروستە کە گفتوگۆیەکمان لەگەڵ سەرۆک ترەمپ هەبێت، بە وردی بۆمان دەردەکەوێت کە روسیا چی پێشکەش بە ئەمریکا کردووە یان ئەمریکا چی پێشکەش بە روسیا کردووە.

وتیشی، مەرجەکانی پوتین بۆ ئاگربەست بە ئامانجی لاوازکردنی ئۆکرانیایە و دەریدەخات کە ئامادە نییە کۆتایی بە شەڕەکە بهێنێت.













گەلەری