PM:10:50:18/03/2025 
        
      5032 جار خوێندراوەتەوە
  
                
                
             
 
       سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، گفتوگۆی تەلەفۆنی ئەمڕۆم لەگەڵ سەرۆکی روسیا گفتوگۆیەکی زۆر باش و بەرهەمدار بوو.
                                        
                                        
        
        
                                        
             
           ئەمڕۆ سێشەممە ١٨ـی ئازارـی ٢٠٢٥، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، لەگەڵ ڤلادمێر پوتین، سەرۆکی روسیا، رێککەوتین لەسەر ئاگربەستێکی دەستبەجێ لەسەر هەموو وزە و ژێرخانی ئابووری. 
 
           
         
                             
   
 
        
                             
   
 
    
                                              
هەروەها، بە خێرایی کاردەکەین بۆ ئەوەی ئاگربەستێکی تەواومان هەبێت و لە کۆتاییدا کۆتایی بەم شەڕە زۆر ترسناکەی نێوان روسیا و ئۆکرانیا بێت.
		وتیشی،
ئەو پرۆسەیە ئێستا بە تەواوی هێز و کاریگەرییەوەیە و ئێمەش، هیوادارین لە پێناو مرۆڤایەتیدا،
کارەکە بە ئەنجام بگەیەنین. هاوکات،
پوتین و زێلێنسکیش پێیان خۆشە جەنگەکە کۆتایی پێبێت.
   
                                            
                                         
                                            
                                            
                      
       
                  
        
        
       
        
        
 
   
   
        
 
    
    
                 
 
 
          
                            
                             
                             
          
                            
                             
                             