بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئیسرائیل هێرشێکی فراوانی کردە سەر غەززە و ٣٣٠ کەس بەهۆی هێرشەکانەوە کوژراون. حەماسیش دەڵێت، ئیسرائیل ئاگربەستی شکاندووە و دەبێت بەرپرسیارییەتیەکەی هەڵبگرن.
ئەمڕۆ سێسەممە ١٨ـی ئازارـی ٢٠٢٥، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سوپای ئیسرائیل لە رێگەی فڕۆکەی جەنگییەوە چەند هێرشێکی کردە سەر کەرتی غەززە و تەندروستی فەڵەستینیش دەڵێت، ٣٣٠ کەس گیانیان لەدەستداوە.
هاوکات، میدیاکانی
ئیسرائیل بڵاویان کردەوە، لە هێرشەکانی سوپای ئەو وڵاتەدا، پێنج بەرپرسی باڵای حەماس
کوژراون.
لەلایەکی دیکەشەوە،
سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، ئەگەر پێویست بکات، لە هێرشەکانیان بۆسەر کەرتی غەززە بەردەوام
دەبن و دەبێت حەماس پابەندی رێککەوتنەکان بێت و سەرجەم بارمتەکان ئازاد بکات.
لە بەرامبەریشدا،
بزوتنەوەی حەماس دەڵێت، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ئاگربەستی نێوانیانی شکاندووە و دەبێت
بەرپرسیارییەتیەکەشی هەڵبگرێت. دەشڵێت، چارەنووسی ئەو ٥٩ بارمتەیەی لایان ماوە لە
ئەستۆی سوپای ئیسرائیلدایە.