PM:10:46:17/03/2025
1656 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، سبەینێ لەگەڵ سەرۆکی رووسیا بڕیار لە کۆتایی هێنان بە جەنگی ئۆکرانیا دەدەین و وتەبێژی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیاش دەڵێت، هێزێکی زۆری ئاشتیپارێزی وڵاتان لە ئۆکرانیا جێگیر دەکەین.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٧ـی ئازارـی ٢٠٢٥، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، سبەی لەگەڵ ڤلادمێر پوتینی سەرۆکی روسیا بە تەلەفوون قسە دەکات و پرسی ئاگربەستی جەنگی ئۆکرانیا تاوتوێ دەکەن و لەسەر ئەو هەوڵانەی پێشوتر داویانە بڕیارێک لەبارەی کۆتاییهێنان بە جەنگەوە دەدەن.
هاوکات، كیهر ستامهر، سهرۆك وهزیرانی بەریتانیاش ئاماژەی
بەوە کرد، ژمارهیهكی زۆر له وڵاتان ئامادهن هێزی ئاشتیپارێز بۆ ئۆكرانیا
بنێرن.
ئهوهشی خستووەتەڕوو، سهركرده سهربازییهكانی
ئەو وڵاتانە رۆژی پێنجشەممەی ئەم هەفتەیە لە بەریتانیا کۆدەبنەوە و پلان بۆ
بڵاوبوونەوەیان لە ئۆکرانیا دادەڕێژن.
هەروەها، پێشتریش سێرگی لاڤرۆڤ وهزیری دهرهوهی روسیا باسی لەوە
کردبوو، كه روسیا به تهواویجێگیركردنی ههر هێزێكی ئاشتیپارێزی وڵاتانی رۆژئاوا
له ئۆكرانیا رهتدهكاتهوه. وتبووشی، لە هەر ئەگەرێکیدا ئەو هێزانە جێگیر بکرێن
روسیا ئامادەی مەرجەکانی رێکەوتن نابێت.