سەردێڕ:

لەکاتی داخستی بازاڕدا نرخی دۆلار بەچەند مامەڵەی پێوەدەکرێت؟

PM:04:18:17/03/2025

29040 جار خوێندراوەتەوە

ماوەی چەند رۆژێکە بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار لە بازاڕەکانی هەرێم تاڕادەیەک ناجێگیرە و چەند جارێک بەرزی و نزمی بەخۆیەوە بینیوە.


ئەمڕۆ دووشەممە ١٧ـی ئازاری ٢٠٢٥، نرخی ١٠٠ دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێم بە ١٤٧ هەزار و ٧٠٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا کە بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی ٦٠٠ دینار دابەزیوە.

 

دابەزینی بەهای دۆلار لەکاتێکدایە، ماوەیەک بەر لە ئێستا پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق رایگەیاندبوو، لە هەوڵەکانیان بەردەوامن بۆ کۆنترۆڵکردن و جێگیرکردنی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار لە بازاڕەکانی عێراقدا.

نرخی دراوەکان لە بازاڕەکانی کوردستان:

‎نرخی دۆلار بەرامبەر دینار

١٠٠دۆلار = ١٤٧ هەزار و ٧٠٠ دینار

‎نرخی ئێرۆ بەرامبەر دینار

١٠٠یۆرۆ = ١٥٩ هەزار دینار

نرخی پاوەن بەرامبەر دینار

١٠٠پاوەن = ١٨٨ هەزار

‎نرخی کرۆنی سویدی بەرامبەر دینار

هەزار کرۆن = ١١٨ هەزار ٥٠٠ دینار

‎نرخی تمەن بەرامبەر دینار

یەک ملیۆن تمەن = ١٦ هەزار و ٥٠٠ دینار

‎نرخی تمەن بەرامبەر دۆلار

١٠٠دۆلار = ٩٠٠٠،٠٠٠ تمەن

‎نرخی لیرەی تورکی بەرامبەر دۆلار

١٠٠ دۆلار = ٣ هەزار و ٦٠٠ لیرە


 













گەلەری