سەردێڕ:

چەکدارانی یەمەن: لە ٢٤ کاتژمێردا دووجار هێرشمان کردووەتە سەر هێزی دەریایی ئەمریکا

PM:12:45:17/03/2025

1156 جار خوێندراوەتەوە

فەرماندەیی حوسییەکانی یەمەن رایانگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا دوو جار هێرشیانکردووەتە سەر سوپای ئەمریکا لە دەریای سوور.


ئەمڕۆ دووشەممە ١٧ـی ئازارـی ٢٠٢٥، حوسییەکان رایانگەیاند لە هێرشەکانیاندا دوو جار کەشتییەکی فرۆکەهەڵگری ئەمریکییان لە دەریای سوور کردووەتە ئامانج.

دەشڵێن، هێرشەکان وەک وەڵامێک بووە بۆ هێرشەکانی دوێنێی ئەمریکا کە بە فەرمانی ترەمپ، رادار و بەرگری ئاسمانی و سیستەمی موشەکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی حوسییەكانی کردبووە ئامانج، بە مەبەستی کردنەوەی رێڕەوی کەشتیوانی نێودەوڵەتی لە دەریای سور. دەشڵێن هێرشەکانیشیان بەردەوام دەبێت تا ئەمریکا دەستدرێژییەکانی بۆ سەر یەمەن رادەگرێت.

هاوکات راشیانگەیاندووە، رێگریکردن لە کەشتییە ئیسرائیلییەکان بە ناوچەی ئۆپەراسیۆنەکانی دەریای سوور و دەریای عەرەبی و گەرووی باب مەندەب بەردەوام دەبێت، تا گەمارۆی کەرتی غەززە هەڵدەگیرێت.













گەلەری