AM:09:21:17/03/2025 
        
      5584 جار خوێندراوەتەوە
  
                
                
             
 
       وەزیری بەرگری ئەمریكا بە تەلەفۆن پەیوەندی بە سەرۆک وەزیرانى عێراق كرد و پابەندبوونی ئەمريكاى بۆ پشتیوانیکردن لە ئاسایش و سەقامگیری درێژخایەنی عێراق دووپاتکردووەتەوە، سودانیش جەختی لە پابەندبونی عێراق كردووە بە پاراستنی راوێژكارەكانی هاوپەیمانان و بەکارهێنانی هێز تەنها لەلایەن دەوڵەتەوە.
                                        
                                        
        
        
                                        
             
           ئەمڕۆ دووشەممە ١٧ـی ئازارـی ٢٠٢٥، بەپێی راگەیەندراوی نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا سودانى و پیت هیگسیس، باسیان لە دۆخی نائارامی ئێستای سوریا کرد و خواستیان دەربڕی بۆ رێگریكردن لە چەکدارانی داعش لە سوریا کە هیچ هەڕەشەیەک دروست نەکات، بەتایبەت دوای ئەوەی توانیویانە چەکی نوێ بەدەستبهێنن و ریزەکانیان رێکبخەنەوە.
 
           
         
                             
   
 
        
                             
   
 
    
                                              
هاوکات پیت هیگسیس، پێشهاتەکانی پەیوەست بە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی
یەمەنیشی خستووەتەڕوو، ئاماژەی بەوەکردووە ئەگەر هێرشی حوسییەکان بۆ سەر هێزەکانی
ئەمریکا نەوەستێت، ئەمریکا بەردەوام دەبێت لە ئۆپەراسیۆنەکانی، و واشنتن نایەوێت دۆخەكە
بەرەو هەڵكشانی زیاتر بڕوات.
سەرۆک وەزیرانى عێراقیش جەختی لەوە کردووە، ئارامی و دیالۆگ رێگەی کاریگەرە
بۆ رووبەڕوو بوونەوەی قەیرانەکان لە ناوچەیەکی هەستیاری وەک رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
		
		 
  
                                            
                                         
                                            
                                            
                      
       
                  
        
        
       
        
        
 
   
   
        
 
    
    
                 
 
 
          
                            
                             
                             
          
                            
                             
                             