سەردێڕ:

ئەمڕۆ نرخی زێڕ چەند دۆلار دابەزی؟

AM:08:37:17/03/2025

1792 جار خوێندراوەتەوە

نرخی زێڕ لەبازاڕەکانی هەرێم و جیهاندا بەراورد بە دوێنێ دوو دۆلار و ٣٠ سەنت دابەزی، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لە بۆرسەی جیهانیدا بە دوو هەزار و ٩٨٤ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.


ئەمڕۆ دووشەممە ١٧ـی ئازاری ٢٠٢٥، لە دوای دەستبەکاربوونی دۆناڵد ترەمپ وەک سەرۆکی ئەمریکا نرخی زێڕ بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە و گەیشتە بەرزترین ئاستی خۆی لە مێژوودا.

ئەوەش لەکاتێکدایە، دۆناڵد ترەمپ، چەند هەفتەیەک بەر لە ئێستا پێناسی گومرگیی بەسەر هەموو بەرهەمێکی ئەلەمنیۆم و ئاسندا سەپاند کە هاوردەی ئەمریکا دەکرێن و ئەوەش بێ متمانەیی لای بازرگانان و وەبەرهێنەران دروستکردووە، بەمەش خواستی بۆ کڕینی زێڕ بەرزکردووەتەوە.

 

نرخی زێڕ لە بازارەکانی کوردستان بەم شێوەیەیە:

زێڕی عەیارە ١٨ بە ٥٣٥ هەزار دینارە

زێڕی عەیارە ٢١ بە ٦٢٥ هەزار دینارە

زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٦٥٥ هەزار دینارە

زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٧١٥ هەزار دینارە

نرخی ١ لیرەی عەیارە ٢١ بە ٦٢٥ هەزار دینارە













گەلەری