AM:08:29:17/03/2025
784 جار خوێندراوەتەوە
نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەراورد بە دوێنێ بەرزبووەوە، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٧١ دۆلار و ١١ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی نزیکەی ٥٣ سەنت بەرزبووەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٧ـی ئازارـی ٢٠٢٥، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساس بە ٦٧ دۆلار و ٦٧ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەراورد بە دوێنێ هاوشێوەی نەوتی برێنت نرخەکەی نزیکەی ٥١ سەنت بەرزبووەوە.
ئەمەش لەکاتێکدایە، ماوەیەک لەمەوبەر بەهۆی ئەگەری ئاگربەستی نێوان
روسیا و ئۆکرانیا و گەڕانەوەی نەوتی روسیا بۆ بازاڕەکان، نرخی نەوت بە شێوەیەکی بەرچاو
رووی لە دابەزین کردووە.