AM:11:58:16/03/2025
1168 جار خوێندراوەتەوە
وەزیری دەرەوەی روسیا لە بارەی هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر حوسییەکانی یەمەن رایگەیاند، گرنگە هەمو لایەنەکان بەشداری گفتوگۆی سیاسی بکەن، بۆ ئەوەی چارەسەرێک بدۆزنەوە و خوێنی زیاتر نەڕژێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە ١٦ـی ئازارـی ٢٠٢٥، سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی روسیا رایگەیاند، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا مارکۆ روبیۆ، جه‌ختی لەسەر پێویستی راگرتنی دەستبەجێ بەکارهێنانی هێز دژی حوسییەکان لە یەمەن کردووەتەوە.
باسی لەوەشکرد، گرنگە هەموو لایەنەکان بەشداری
گفتوگۆی سیاسی بکەن، بۆ ئەوەی چارەسەرێک بدۆزرێتەوە بۆ ئەوەی خوێنی زیاتر نەڕژێت.
ئەمەش لە کاتێکدایە، له هێرشه‌كه‌ی دوێنێی ئه‌مریكادا
بۆ سه‌ر هێزه‌كانی حوسییه‌كان له چه‌ند ناوچه‌یه‌ك لانیکەم ٣١ کەس کوژران و ده‌یان
كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون، هەروەها، حوسییه‌كان هێرشه‌كه‌یان به تاوانی جه‌نگ ناوبردوه.