AM:09:26:16/03/2025
1204 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، شەوی رابردوو هێزە ئاسمانی و دەریاییەکانیان چەند هێرشێکیان کردە سەر چەند دامەزراوەیەکی حوسییەکانی یەمەن، ئاژانسى رۆیتەرزیش بڵاویکردەوە بەهۆی هێرشەکانەوە زیاتر لە ٣٠ کەس کوژراون.
ئەمڕۆ یەکشەممە ١٦ـی ئازارـی ٢٠٢٥، رۆژنامەی نیویۆرک تایمز لە راپۆرتێکدا رایگەیاند، هێرشە ئاسمانی و دەریاییەکان بە فەرمانی ترەمپ، رادار و بەرگری ئاسمانی و سیستەمی موشەکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی حوسییەكانی كردووەتە ئامانج، ئەمەش لە هەوڵێکدا بۆ کردنەوەی رێڕەوی کەشتیوانی نێودەوڵەتی لە دەریای سور، کە ماوەی چەند مانگێکە حوسیەکان بە هێرشەکانیان پەکیان خستووە.
لای خۆیەوە حوسیەکان
رایگەیاندووە، بهئامانجگرتنی بنكهكانیان لهلایهن فڕۆكهكانی
ئهمهریكا، بهریتانیا و ئیسرائیلهوه بووه و ناوچه ستراتیژییهكانیان به
ئامانج گرتووه و دەشڵێن وەڵامێکی توندیان دەدەنەوە.
هەروەها، ئەوەش بە گەورەترین هێرشی سەربازی ئەمریکا دادەنرێت لەو
کاتەوەی ترەمپ بووەتەوە بە سەرۆکی ئەمریکا.