AM:07:58:16/03/2025
612 جار خوێندراوەتەوە
نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەراورد بە دوێنێ هیچ گۆڕانکاریەکی نەکردووە، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٧٠ دۆلار و ٥٨ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەراورد بە دوو رۆژی رابردوو نرخەکەی نزیکەی ٢٤ سەنت بەرزبووەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە ١٦ـی ئازارـی ٢٠٢٥، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساس بە ٦٧ دۆلار و ١٨ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەراورد بە دوو رۆژی رابردوو هاوشێوەی نەوتی برێنت نرخەکەی نزیکەی ١٧ سەنت بەرزبووەوە.
ئەمەش لەکاتێکدایە، ماوەیەک لەمەوبەر بەهۆی
ئەگەری ئاگربەستی نێوان روسیا و ئۆکرانیا و گەڕانەوەی نەوتی روسیا بۆ بازاڕەکان،
نرخی نەوت بە شێوەیەکی بەرچاو رووی لە دابەزین کردووە.