AM:08:28:15/03/2025
720 جار خوێندراوەتەوە
نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەراورد بە دوێنێ بەرزبووەوە، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٧٠ دۆلار و ٥٨ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەراورد رۆژی رابردوو نرخەکەی نزیکەی ٢٤ سەنت بەرزبووەوە.
ئەمڕۆ شەممە١٥ــی ئازارـی ٢٠٢٥، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساس بە ٦٧ دۆلار و ١٨ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەراورد بە رۆژی رابردوو هاوشێوەی نەوتی برێنت نرخەکەی نزیکەی ١٧ سەنت بەرزبووەوە.
ئەمەش لەکاتێکدایە، ماوەیەک لەمەوبەر بەهۆی ئەگەری ئاگربەستی نێوان
روسیا و ئۆکرانیا و گەڕانەوەی نەوتی روسیا بۆ بازاڕەکان، نرخی نەوت بە شێوەیەکی
بەرچاو رووی لە دابەزین کردووە.